ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
ئەلا ئەی ساقیی مەستان بە حەققی پیری مەیخانە بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری رووحانی بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە ئەتۆ ئەی رووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە ئەگەر شەوقی جەمالی تۆ نییە من مەست و حەیرانم لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە؟ لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پابەستە ئەگەر عاریف لە کەعبەیدا، ئەگەر کافر لە بوتخانە لە شیرینی جەمالی تۆیە رۆژی روونی لەیلایە ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە دە هەر حەڵقێکیدا سەد دڵ، گرفتارە دەناڵێنێ سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە؟ هەناسەی عاشقان با نەدگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟ بترسێ ئەی گوڵی نازكبەدەن لەو بایی زریانە ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی رووی تۆ نییە بۆچی سەراپا تێکچوو، کەوتۆتە بەرپێت،دەست و دامانە؟ ترازا دوگمەکەی سینەی، بەیاری زولفی هات غەمزە بەیان بەربوو لە لای چین، باخەبەر بن! تیرە بارانە وەفایی بۆ گوڵێکی سەروباڵا شێت و شەیدایە وەکوو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەلخوانە وه فایی ....
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**